یانەی وەرزشی هەولێر
كوردى
|
English
|
عربي
پەیوەندی
جۆراوجۆر
ڤیدیۆ
ئەرشیف
وێنە
یاریەکان
تۆپی پێ
>
تیپی یەکەم
تیپی دووەم
تیپی لاوان
تازەپێگەیشتوان
بەجکەشێران
بالە
>
تیپی یەکەم
تیپی لاوان
تۆپی دەست
>
تیپی یەکەم
تیپی لاوان
ئافرەتان
پایسکیل
>
تیپی یەکەم
تیپی لاوان
تازەپێگەیشتوان
بەرزكردنەوەی قورسایی
>
تیپی یەکەم
تیپی لاوان
تازەپێگەیشتوان
گۆڕەپان و مەیدان
>
ئافرەتان
دەربارەی ئێمە
لاپەڕەی یەکەم
لە خولی نایابی كوردستان... هەولێر تووشی دووەم دۆران هات
23/02/2018 8:23:21 PM
لە چوارچێوەی یارییەکانی ھەفتەی چوارمی قۆناخی یەکەمی خولی نایابی کوردستان، یانەی ھەولێر لە دەرەوەی یاریگەی خۆیدا تووشی دووەم دۆران ھات کاتێک بەئەنجامی گۆلێكی خاوێن بەرانبەر یانەی ھەندرێن دۆرا.
لەم یارییەدا یاریزانانی ھەولێر ئاستێکی خراپیان پێشکەش کرد و نەیانتوانی بەردەوامی بەسەرکەوتنەکانیان بدەن.
تاکە گۆڵی یارییەکە لە رێگەی یاریزان ( ھێمن فوئاد) لە خولەکی (٨٠)دا بەلێدانی سەر تۆمارکرا.
ھەر لەم یارییەدا یاریزانی ھەندرێن ( ھێمن نازم) لە خولەکەکانی کۆتاییدا لێدانی سزای بەفیرۆدا، کاتێک گۆلپارێزی ھەولێر دیدار حامد تۆپەکەی دوورخستەوە.
بەم ئەنجامە یانەی ھەندرێن کۆی خاڵەکانی بۆ (١٠) خاڵ بەرزکردووە و لە پێشەنگی خولەکەدا دێت و یانەی ھەولێر خاوەنی (٣) خاڵە و لە پلەی شەشەمی خولەکەدا دێت.