یانەی وەرزشی هەولێر
كوردى
|
English
|
عربي
پەیوەندی
جۆراوجۆر
ڤیدیۆ
ئەرشیف
وێنە
یاریەکان
تۆپی پێ
>
تیپی یەکەم
تیپی دووەم
تیپی لاوان
تازەپێگەیشتوان
بەجکەشێران
بالە
>
تیپی یەکەم
تیپی لاوان
تۆپی دەست
>
تیپی یەکەم
تیپی لاوان
ئافرەتان
پایسکیل
>
تیپی یەکەم
تیپی لاوان
تازەپێگەیشتوان
بەرزكردنەوەی قورسایی
>
تیپی یەکەم
تیپی لاوان
تازەپێگەیشتوان
گۆڕەپان و مەیدان
>
ئافرەتان
دەربارەی ئێمە
هەواڵ
لاپەڕەی یەکەم
دەربارەی یانەی وەرزشی هەولێر
19/10/2017
یانه‌ی هه‌ولێر یه‌كێكه له یانه گه‌وره و به‌ناوبانگه‌كانی عێراق و كوردستان، ده‌كه‌وێته شاری هه‌ولێر پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، یانه‌ی هه‌ولێر له ساڵی 1968 دامه‌زراوه و ئێستا هه‌ریه‌كه له یارییه‌كانی تۆپی پێی و تۆپی باله و تۆپی ده‌ست و گۆره‌پان و مه‌یدان و به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی و پایسكلسواری ئه‌نجام ده‌درێت و پێشوو یارییه‌كانی بادمنتۆن (ریشه) و شه‌تره‌نج-یش یاری سه‌ره‌كی بوون له‌م یانه‌یه.
هه‌ولێر یانه‌یه‌كی جه‌ماوه‌رییه، هانده‌رێكی زۆری هه‌یه له كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان، له هه‌موو كاتێكی خۆشی و ناخۆشی پاﻟَپشتی ئه‌م یانه‌یه ده‌كه‌ن.
له‌گه‌ڵ دامه‌رزاندی له ساڵی 1968 یانه‌كه‌مان بووه‌ته نوێنه‌ری شاری هه‌ولێر له خولی پله دووه‌كانی عێراق بۆ تۆپی پێ و له ساڵی 1987 بۆ یه‌كه‌مجار گه‌یشتووه‌ته خولی پله یه‌كی عێراق، له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساﻟه‌دا ئاستی ئه‌م یانه‌یه به‌هۆی خراپی باری دارایی و ئه‌منی ناوچه‌كه وه‌كو پێویست نه‌بووه، بۆیه نه‌یتوانیوه هیچ ئه‌نجامێكی باش به‌ده‌ست بهێنێت، به‌ڵام له یارییه تاكه‌كان چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێناوه به‌تایبه‌ت له یارییه‌كانی شه‌تره‌نج و به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی و له‌ش جوانی و پایسكلسواری و گۆڕه‌پان و مه‌یدان، له‌م یارییانه به به‌رده‌وام یاریزانی باش له‌م یانه‌یه ده‌رچووه.
ئه‌وه‌ی تایبه‌ت به ده‌ستكه‌وته‌كانی تۆپی پێی یانه‌ی هه‌ولێر، هه‌رچه‌نده ئه‌م یانه‌یه تا ساڵی 2003 هیچ ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست نه‌هێنا، به‌ڵام پاش رووخانی رژ‌ێمی سه‌دام، توانی له سێ وه‌رز له‌سه‌ر یه‌ك نازناوی خولی پله نایابی عێراق به‌ده‌ست بهێنێ ئه‌ویش له ساڵانی 2006-2007، 2007-2008، 2008-2009 و لە ساڵی 2011-2012 توانی بۆ جاری چوارەم نازناوی خولی بژاردەی عێراق به دەستبهێنێت و هه‌روه‌ها یه‌کجار پله‌كانی سێیه‌م و چواره‌می به‌ده‌ست هێناوه و دوو جار پلەی دووەمی بە دەستهێناوە و یانه‌ی هه‌ولێر یه‌كه‌م یانه‌ی عێراقه كه یاریزانی پیشه‌گه‌ری هێناوه ریزی تیپی تۆپی پێی ئه‌ویش یاریزانی گینی ئیسماعیل بانگۆرا و یاریزانی سه‌نیگالی كامارا بوون.
تیپی تۆپی پێی هه‌ولێر له پاﻟه‌وانێتییه‌كانی عه‌ره‌ب و ئاسیا بۆ یانه‌كان به‌شداری كردووه، له وه‌رزی 2006 – 2007 له قۆناغی یه‌كه‌می پاﻟه‌وانێتی یانه‌كانی عه‌ره‌ب ده‌رچوو، له ساڵی 2007 به‌شداری له پاﻟه‌وانێتی تایله‌ندی نێوده‌وﻟه‌تی كرد و پله‌ی دووه‌می بە دەستهێنا دوای دۆڕانی به‌رانبه‌ر ههﻟَبژ‌ارده‌ی تایلاند، له وه‌رزی 2008- 2009 له قۆناغی یه‌كه‌می خولی یانه پاﻟه‌وانه‌كانی ئاسیا چووه ده‌ره‌وه، له وه‌رزی 2009 – 2010 له قۆناغی هه‌شتی جامی یه‌كێتی ئاسیا چووه ده‌ره‌وه و له ساڵی 2010- 2011 له جامی یه‌كێتی ئاسیا له قۆناغی پێش كۆتایی چووه ده‌روه،لە ساڵی 2011-2012 یانەی هەولێر بۆ یەکەم جار لە مێژووی عێراق و کوردستان توانی بگاتە یاری کۆتایی جامی یەکێتی ئاسیا، بەڵام یارییەکەی لە نێو یاریگەی خۆی دۆراند و پلەی دووەمی بە دەستهێنا، لە وەرزی 2012-2013 یانەی هەولێر لە قۆناغی 16ی پاڵەوانێتیەكە چووە دەرەوە و لە وەرزی 2013-2014 یانەی هەولێر بۆ جاری دووەم چووە یاری كۆتایی جامی یەكێتی ئاسیا، بەڵام لەم یارییەش بە لێدانی یەكلاكەرەوەی سزا تووشی دۆران هات.
له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ولێر به تیپی دووه‌م به‌شداری له خوله‌كان ده‌كات له وه‌رزه‌كانی 2009- 2010 و 2011-2012 و 2015-2016 بووه پاﻟه‌وانی هه‌رێمی كوردستان له تۆپی پێ.
يانه‌ي هه‌ولێر گرنگي به زۆربه‌ي يارييه‌كان ده‌دا، تۆپي پي به پله‌ي يه‌كه‌م و باله و تۆپي ده‌ست و گۆڕه‌پان و مه‌يدان و له‌ش جواني و به‌رزكردنه‌وه‌ي قورسايي و پايسكلسواري.
هه‌ولێر خاوه‌ني جوانترين ياريگايه له هه‌موو عێراق ئه‌ويش ياريگه‌ي (شه‌هيد فره‌نسۆ هه‌ريري)يه كه به‌ناوي شه‌هيد فره‌نسۆ كراوه و ئه‌و پياوه رۆﻟێكي باشي هه‌بووه له پاﻟپشتيكردني يانه‌ي هه‌ولێر و شانبه‌شاني ياريگه‌ي يه‌كه‌م له يانه‌ي هه‌ولێر ياريگه‌ي دووه‌م و سێيه‌مي هه‌يه و هه‌روه‌ها خاوه‌ني هۆﻟێكي داخراوي جوانه كه شه‌هيد فره‌نسۆ بنياتي ناوه و هه‌ر به‌ناوي ئه‌وه‌وه ناو نراوه و ئه‌م هۆﻟه ئێستا له چاوه‌ڕواني نوژ‌ه‌نكردنه‌وه‌دايه.
جێی گوتنه ئێستا ده‌سته‌ی كارگێڕی ئه‌م یانه‌یه پێكهاتووه له
دكتۆر عەبدوڵڵا مەجید سەرۆكی یانە
سەفین كانەبی جێگری یەكەمی سەرۆك
پشتیوان شبیب جێگری دووەم سەرۆك
بێجان ئیبراهیم ئەمینداری دارایی
دكتۆر بسیم عیسی یونس سكرتێر
شۆرش عەباس ئەندام
مەحمود عەزیز ئەندام
محەمەد خۆشناو ئەندام
گۆڤند عەبدولخالق ئەندام